له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له فه‌ڕه‌نسا گرووپێكى تیرۆریستى ده‌ستگیر كران
به گوته‌ى ئه‌و پۆلیسه ئه‌ندامانى ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه پێشتر ئاماده‌كارییان كردبووه و به‌نیاز بوون له رێگاى بۆلگاریا و توركیا بچنه ناو خاكى سوریا و بچنه ریزه كانى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
شایه‌نى باسه فه‌ڕه‌نسا له ساڵى رابردوودا هێرشى تیرۆریستى زۆرى كرایه سه‌رى و له هێرشه تیرۆریستییه‌كانى تشرینى دووه‌مى رابردوودا كه له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام درا؛ 130 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
