رۆحانی: لاریمان نییه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ئێراندا
رۆحانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران‌دا كه شه‌وی رابردوو په‌خشكرا داوایكرد سه‌رچاوه‌ی ئابووری ئێران هه‌مه‌چه‌شن بكرێت (كه‌له‌ئێستادا پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت) و كاربكرێت بۆ زیادكردنی كاری وه‌به‌رهێنانی بیانی له ئێران‌دا.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا رۆحانی ووتی، به‌داخه‌وه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست بێت یاخود نا هاوكاری تیرۆرستان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش هه‌ن ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق و سوریا، له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌وه‌كرد كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هۆكارێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له‌باره‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا،حه‌سه‌ن رۆحانی ووتی " ئێران خوازیاره وڵاتانی هاوسێی هیچ گرژی و ئاڵۆزییهكیان له‌نێواندا نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه كارێكی مه‌ترسیداره. جه‌ختی له‌وه‌شكرد ئێران هه‌وڵده‌دات ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ كه‌مبكاته‌وه.
خه‌ندان
