دیمستۆرا: گفتوگۆكانی جنێف دواین هیوایه بۆ سوریا
ستیڤان دیمستۆرا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سوریا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆكانی جنێف 3 ده‌بێته دواین هیوا بۆ سوریا، به‌ڵام ئه‌وان هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان شكست نه‌هێنێت.
دیمستۆرا وتیشی: روسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا، به‌ڵام هه‌مو سات و وه‌ختێك، شكستهێنانی گفتوگۆكان له ئارادایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌فدی جیاواز كۆده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان ببات.
هاوكات، به‌شار جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی وه‌فدی رژێمه‌كه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ئه‌وان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی جنێف ده‌كه‌ن و هیچ مه‌رجێكیش بۆ گفتوگۆكان قبوڵ ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تائێستا ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆكان ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ شتێك رون نه‌بوه‌ته‌وه و جگه له‌وه‌ش جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێت كۆبونه‌وه‌كان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه بچن.
