په‌نتاگۆن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕووسیا، بودجه‌ی خۆی زیادكرد
"ئاشتۆن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، په‌نتاگۆن 3.4 ملیار دۆلاری زیاتر خه‌رج ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی ڕووسیا.
كارته‌ر گوتیشی: " كۆی بودجه‌ی 2017ی په‌نتاگۆن بریتییه له 583 ملیاردۆلار، له‌وه‌شدا بودجه‌ی هه‌ر وڵاتێكی ئاسایی تێده‌په‌ڕێنێت و، له‌بودجه‌ی سوپای هه‌ر هه‌شت وڵاته گه‌وره‌كه‌ی جیهان پێكه‌وه زیاتره".
بڕی زیادكراو 3.4 ملیاردۆلار، سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه كه‌ساڵی ڕابردوو له‌ئه‌ورووپادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی ڕووسیا خه‌رج كراوه.
به‌گوته‌ی كارته‌ر ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت بۆ چه‌ند شتێكی گرنگ، له‌وانه: مه‌شق پێكردنی هاوپه‌یمانه‌كان، زیادكردنی هێزی ئه‌مریكا له‌ئه‌ورووپادا، باشتركردنی ژێرخانه زینده‌ییه‌كانی سوپا، چه‌كی زیاتر بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه.
جگه‌له‌وه‌ش ئه‌مریكا 7.5 ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات، به‌زیادكردنی 50%ی ساڵی پێشوو، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. كارته‌ر له‌و باره‌یه‌وه گوتی: " ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ماوه‌ی 18 مانگه ده‌ستی پێكردووه، جبه‌خانه‌ی موشه‌كه زیره‌كه‌كانی ئه‌مریكای خاڵی كردۆته‌وه".
گوتیشی: " ئێمه بۆردوومانی داعشمان كردووه به ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی زیره‌ك، كه‌له‌ڕێی جی.پی.ئێسه‌وه ئاراسته ده‌كرێت. بۆیه جبه‌خانه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌مان خاڵی بووه‌ته‌وه. بۆیه له 2107دا بایی 1.8 ملیار دۆلار له‌و موشه‌كانه ده‌كڕین كه 45 هه‌زار موشه‌ك ده‌كات".
باس‌نیوز
