23 وڵات بڕیار لەسەر داعش دەدەن

23 وڵات بڕیار لەسەر داعش دەدەن
زیاتر لە ٢٠ وڵات بۆ دانانی پلانی ھێرشێکی ھاوبەش لە دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کۆدەبنەوە و ڕێگەچارە دەدۆزنەوە تاوەکوو لە عێراق، سووریا و لیبیا کۆتایی بەو ھێزە چەکدارییە بھێنن.

لە کۆبوونەوەکەی کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە (٢.٢.٢٠١٦) لە ڕۆما، پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێوەبچێ، لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی جنێف لەسەر بەگژداچوونەوەی شەڕی ناوخۆی نێو وڵاتان دەستی پێ کردووە کە تەنیا لە سووریا، ٢٥٠ ھەزار کەس کوژراون و ١٠ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

بەپێی قسەی بەرپرسانی بەشدارن لە کۆبوونەوەی ٢٣ وڵاتەکە کە بە "ڕۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە کە ھەموو تواناکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپە توندڕەوانەی کە بەشێکی زۆری خاکی عێراق و سووریایان داگیر کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جگە لە گەڕانەوەی سەقامگیری شاری تکریت، ھەوڵ دەدەن کە ھەموو ئەو ھەڵمەتە پڕوپاگەندانەی کە لە ڕێی ئەنتەرنێتەوە دەکرێت بۆ داعش، ڕایبگرن و سەرپەرشتیی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.

پێکھاتەی چەکدارانی داعش جگە لە عێراق و سووریا لە ٨٠ وڵاتەوەیە، لەنێویشیاندا فەرنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، مەغریب، سعوودیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کەنەدا و رووسیاو وڵاتانی دیکە. لە ساڵی ٢٠١٤شەوە، ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە عێراقدا دەست پێ کردوە و لە مانگی ئەیلوولیشدا، ھێرشەکانیان بۆسەر لە سووریا چڕ کردووەتەوە.











(PNA)
Top