هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى داوای لێبوردنی له كوژرانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له یه‌مه‌ن كرد
شانده‌كه روونیكرده‌وه كه نیگه‌رانن و ئه‌وان هیچ كاتێك به مه‌به‌ست هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناكه‌نه ئامانج و له‌و بابه‌ته‌ش ده‌كۆڵنه‌وه . له به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتووه كه ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه له سه‌د و نۆزده هێرشی ئاسمانی‌دا پێشێلی یاسای مرۆڤایه‌تی نێوده‌وله‌تی كراوه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی شاندی سعودیه‌ش هاتووه كه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی تیمێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ئه‌زموون پێك ده‌هێنێت له بواری چه‌ك و یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوه‌كان و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه .
شایانی باسه به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س كه نیوه‌یان هاوولاتی مه‌ده‌نیین له شه‌رو پێكدادانه‌كانی یه‌مه‌ن كوژراون .
