ستیڤ وارن: بۆ رزگارکردنەوەی موسڵ پێویستمان بە زیاتر لە 20 هەزار سەربازە
”ستیڤ وارن“، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاندووە، ”بە دڵنیاییەوە“ دەتوانرێ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارەی رەققەی سوریا لە ساڵی داهاتوو دەست پێبکرێت، بەڵام رزگارکردنەکە ؛زیاتر لە ساڵێک دەخایەنێت“.
ستیڤ وارن هەروەها رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن سەرەتا شاری رەققە گەمارۆ بدەن و دواتر دوو ئامانج بۆردوومان بکەن، یەکەمیان بنکە و بارەگا سەرەکییەکانی داعش و دووەم ئامانجیش رێگا سەرەکییەکانی چوونە دەرەوە و هاتنە ناوەوەی شارەکە.
گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکییەکان کار دەکەن بۆ دروستکردنی هێزە عێراقییەکان و واشتن پێیوایە رزگارکردنەوەی شارەلکە پێویستیی بە 10 لیوای سەربازییە، کە هەر لیوایەکیان دوو تاوەکو سێ هەزار سەرباز لە خۆبگرێت و ئاسکراشی کرد، کە تاوەکو ئێستا مەشق بە 20 هەزار سەرباز کراوە، بە سەربازە سوننەکان و پۆلیسیشەوە.
ستیڤ وارن باسی وادەی دەستکردن بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵی کردووە و رایگەیاندووە، کە لە چەند مانگێکی داهاتوو ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێدەکات،بەبێ دیاریکردنی کاتەکە .
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری موسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیرکرد و دواتریش خەلافەتی رێکخراوەکەیان راگەیاند و شاری رەققەی سوریایان بە پایتەختی رێکخراوەکە دەستنیشانکرد.
باسنيوز
