داود ئۆغلو: بەبێ کوردی رۆژئاوا پرسی ئاشتیی سووریا چارسەر ناکرێت
لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی ڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژئاوا لە پڕۆسەی ئاشتی لە سووریا كراوە و سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە سووریا داودئۆغڵو ڕایگەیاندووە: "بەبێ بەشداریكردنی كوردانی ڕۆژئاوا، پڕۆسەی ئاشتیی سووریا جێبەجێ نابێت".
داودۆغڵو راشیگەیاند "كێشەكانی سووریا بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چارەسەر ناكرێن، چونكە هیچ رژێمێك بە زەبر سەركەوتن بەدەست ناهێنێت."
لەبارەی بەشداریكردنی رووسیا لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریا، داودئۆغڵو گوتی: "رووسیا ڕێگایەكی زۆر نێگەتیڤی بەكار هێنا، لەڕاستیدا ئەمە داگیركردنی سووریایە".
هەر سەبارەت بە رۆڵی رووسیا لە سووریا داودئۆغڵو گوتیشی "رووسیا دەتوانێت وەك ئەوانی دیكە بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریا بكات، هەروەها دەبێت رووسیا ڕێز لە خەڵكی سڤیلی سووریا بگرێت و نابێ خەڵكی سووریا ڕەوانەی سنوورەكانی توركیا بكەن".
