وه‌زیری ناوخۆى فه‌ره‌نسا: بارى له‌ناكاو هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام نابێت
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له بیست و دووی ئه‌م مانگه رایگه‌یاندبوو كه داوا له په‌رله‌مان ده‌كات بۆ سێ مانگی دیكه بارى له‌ناكاو درێژ بكاته‌وه كه دوای هێرشه‌كانی سێزده‌ی تشرینی دووه‌مى ساڵى رابردوو له پاریس راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه سه‌د و سیی كه‌س كوژران .
وا بڕیاره بارى له‌ناكاو له بیست و شه‌شی ئه‌م مانگه به‌كۆتا بێت . كازانۆڤ راشیگه‌یاند كه تا هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت ئه‌وا پێویستیمان به بارى له‌ناكاو ده‌بێت .
