سه‌د كه‌س به‌ تۆمه‌تى سووتاندنى باڵوێزخانه‌ى سعووديه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون

 سه‌د كه‌س به‌ تۆمه‌تى سووتاندنى باڵوێزخانه‌ى سعووديه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون
لە ئێران به‌تۆمه‌تی پەیوەندی به‌سووتاندنی باڵۆێزخانەی سعوودیه‌ 100 کەس دەستبەسەر کراون.

غوڵامحسێن موحسنیی ئێژەیی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، نزیکەی سەد کەس به‌تۆمه‌تی پەیوەندی بوونیان به‌هێرشکردنه‌ سەر باڵۆێزخانەی سعوودیه‌ دەستبەسەر کرابوون و ژمارەیەکیان ئازاد کراون.

ئێژەیی ده‌ڵێ: ئەو کەسەی لە دەرەوەی وڵات هێرشەكه‌ی رێکخستبوو، ئێستا لە ئێران دەستبەسەر کراوە.

نزیک پازدە رۆژ لەمەوبەر و دوای لە سێدارەدانی کەسایەتییەکی شیعە لە لایەن سعوودیەوە، ژمارەیەک کەس هێرشیان کردە سەر باڵۆێزخانە و كونسووڵخانه‌ی سعوودیە لە تاران و مەشهەد، ئاگریان تێبەردان.

لە پاش ئەم رووداوە سعوودیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاندووە.










K24
Top