دوو له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس، عیراقی بوون
داعش له دوایه‌مین ژماره‌ی "دابق" كه تایبه‌ته به‌و رێكخراوه تیرۆرستییه و رۆژی 19ی ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دوا لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا وێنه‌ی 9 له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی پاریسی پایته‌خت دانراوه و له مانشێته‌كه‌یدا نووسراوه "تۆقینی ته‌واوه‌تی".
وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ئاماژه‌یان پێكراوه ناسنامه‌ی ئه‌و خۆكوژانه ئاشكراكراوه كه هه‌ندێكیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوری یان به‌لژیكی و فه‌ره‌نسین، دووانیش له‌وانه وه‌ك عیراقی ناسێنراون.
ئه‌وه‌ش روونكراوته‌وه كه دوو له‌و خۆكوژانه‌ی له نزیك یاریگای فه‌ره‌نسا له‌هه‌مان رۆژ خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه پاسپۆرتی سوریان پێبووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆچبه‌ره سوریانه‌دا بوون كه له یۆنانه‌وه چوونه‌ته فه‌ره‌نسا.
خه‌ندان-
