گروپێكی چه‌كداری هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی هیندستان

گروپێكی چه‌كداری هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی هیندستان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هیندستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپێك كه‌ له‌ چوار تا پێنج چه‌كدار پێكهاتبوون هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی هیندستان له‌ نزیك سنووری له‌ گه‌ڵ پاكستان .

كنوار فیگای برتاب سنیگ به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس له‌ هه‌رێمی بتنخوت له‌ ویلایه‌تی به‌نجابى باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان رایگه‌یاند كه‌ بنكه‌كه‌ دووچاری هێرشێكی چه‌كداران بوه‌وه‌ كه‌ له‌ چوار تا پێنج چه‌كدار پێكهاتبوون .

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ دوو هێرشبه‌ر له‌ كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش خۆیان له‌ یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی بنكه‌كه‌ حه‌شار دابوو ، فرۆكه‌كانی ئه‌م بنكه‌یه‌ دووچاری هیچ زیانێك نه‌بوونه‌وه‌ .
Top