"34 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه سعوودیا رابه‌ریانه، پشتگیریی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن"
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له دیتی ئه‌مه‌ریكاوه
ساڵی 2015 تێپه‌ڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵێكی پڕ له جه‌نگ و قوربانیدان و قه‌یرانی دارایی بوو، به‌ڵام ساڵێكی پڕ له سه‌ركه‌وتن و خۆراگریی گه‌لی كورد و، پێوه‌ندیی دیپلۆماسی و، فراوابوونی دیتگای جیهانیش بوو بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
مێدیای ئه‌مه‌ریكا و تۆڕی به‌رفراوانی مێدیا له‌و وڵاته‌دا، گشتی به ده‌وری چه‌مكێكدا هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ن كه ئیدی ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا وازی لێ بێنێ، كه ئه‌ویش "یه‌كێتیی خاكی عێراق"ه، چونكه گشتیان وای ده‌بینن كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا عێراقی له‌ژێر ده‌ستی (سه‌ددام) ده‌رهێنا، ده‌وڵه‌تی عێراق یه‌كگرتوو ته‌نیا له شێوه‌ی خه‌یاڵ ماوه‌ته‌وه، ده‌نا هیچ پێكه‌وه‌ژیانێكی راستینه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا نه‌ماوه. عێراق بووه‌ته شوێنێكی مه‌ترسیدار بۆ تیرۆریستان، سه‌ره‌تا كورد هه‌وڵی زۆری دا كه دیموكراتییه‌ت له عێراقدا به‌رجه‌سته بكات، به‌ڵام عێراق ئه‌مه‌یانی نه‌ویست. ئێستایش كه كورد جارێكی دیكه توانیویه‌تی سنووره‌كانی خۆی دیاری بكاته‌وه، پێگه‌ی كورد بووه‌ته ئه‌مری واقیع، ده‌بێ سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌وه تێبگه‌ن كه ئیدی كورد ده‌ست له مافه‌كانی هه‌ڵناگرێ و، ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان له‌ده‌ستدایه كه بتوانن ببنه ده‌وڵه‌ت.
كورد له سووریادا ناوچه‌گه‌لێكی زۆری له ده‌سته، ده‌بێ كورد له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بتوانێ خاكی كوردستانی سووریایش به خۆیه‌وه بلكێنێ و بیكاته ده‌وڵه‌ت و كوردستانی گه‌وره رابگه‌یێنێ.
له شه‌ڕی داعشدا قوربانیی گه‌وره كورد داویه‌تی، پێشمه‌رگه‌یه كه توانیویه‌تی بوێرانه داعش بشكێنێ، ئه‌وان له جیاتی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و جیهانیش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییی خۆیانیان راگه‌یاند، ده‌بێ كامه ده‌وڵه‌ت بڵێ نه‌خێر! ئه‌مانه شه‌ڕی دیموكراتییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ جیهان ده‌كه‌ن.
كورد له هه‌موو كاتێكی دیكه‌ی رابوردوودا نزیكه له ده‌وڵه‌تبوون، له ئێستادا ئه‌و شوێنه‌ی كه پێیشی ده‌ڵێن كه‌ركووك، كورد پاراستویه‌تی له تیرۆر و ئیدارهیشی ده‌دات، ئیداره‌ی كوردستان زۆر سه‌ركه‌وتووه، كه‌وایه حه‌قی كورده كه بكرێنه ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ناوچه‌كه زۆر پێویسته و، ئاشتی و ئه‌مان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له ئێستادا له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی كۆمارییه‌كان روونه، كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له لیستی كۆمارییه‌كان ده‌ڵێن، پاڵپشتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردین، هه‌روه‌ك (تید كرۆز، ریند پاڵ، ماركۆ ڕۆبیۆ، جێب بووش و كارلی فیورینا) به ئاشكرا گوتوویانه كه پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.
له دواقسهكانیدا (جێب بووش) ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ببم به سه‌رۆك، ئه‌وا كورد چیی بوێ بۆی ده‌كه‌م".
(رێند پاڵ) ده‌ڵێ، "پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌م". (تید كرۆز و كارلی فیورنا) به هه‌مان شێوه وا ده‌ڵێن، كه ئه‌وانیش پاڵپشتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.
له ئاستی دیموكراته‌كانیش (هێلاری كلینتۆن) كه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایه له لیستی دیموكراته‌كان، په‌یامێكی روونی بۆ پاڵپشتیكردنی كورد هه‌یه و، رایگه‌یاندووه كه كورد پێویسته زۆر شتی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ، له چه‌ك و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
له رووی ئیداره‌ی (ئۆباما)یشه‌وه، (جۆ بایدن) رووئیایه‌كی روونی بۆ پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌یه و، له هه‌مووان زیاتر تێده‌گات كه ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ناوچه‌كه پێویسته.
له سه‌ره‌تای مانگی پێنج-2015 (سه‌رۆك بارزانی) له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك ئۆباما) و جێگره‌كه‌ی (جۆ بایدن)دا كۆ بووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا پشتگیریی ئیداره‌ی (ئۆباما) بۆ (سه‌رۆك بارزانی) به ئاشكرا نیشان درا و دوای ئه‌و دیداره، دیتگای ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی گۆڕا.
34 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پشتگیریی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن
له دواپهیامیدا به‌بۆنه‌ی ساڵێ نوێی 2016، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند كه، له كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام ده‌بێ. پێشووتریش (سه‌رۆك بارزانی) له میانی سه‌ردانیدا بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیا له‌لایه‌ن شای سعوودیا به جۆرێكی وا پێشوازی لێ كرا، كه به بۆچوونی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی، پێشوازییه‌كه ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ پشتگیریی سعوودیا له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی. هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ جاڕدانی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌رده‌وامه و، له گشت ئاستێكدا كاری بۆ كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه ریفراندۆم بكرێ و ئیدی گه‌ل دوابڕیاری خۆی بدا.
(د. ئه‌نوه‌ر عه‌شقی) راوێژكاری پێشووی شای سعوودیا (سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز)، ده‌ڵێ، 34 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه سعوودیا سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا دروست ببێ و ئه‌مه‌یش یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سعوودیا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌م قسانه‌یش له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگریی ده‌وڵه‌تی سعوودیا (محه‌ممه‌د كوڕی سه‌لمان ئال سعوود) پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
سعوودیا سه‌رپه‌رشتیی 34 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات و، هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا كه كۆی گشتی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه باره‌گاكه‌یان له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودیایه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌وێدا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتراوه كه ئامانجێكی گشت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌وه‌یه پشتگیری له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن، چونكه هه‌موویان ده‌وڵه‌تی كوردیان به ڕه‌وا زانیوه.
سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان:
یه‌كه‌م: تۆڕیك له مێدیای ئه‌مه‌ریكا.
دووه‌م: ناشیۆناڵ ئینترێست.
سێه‌م: لێدوانی سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ لێكۆڵینه‌وه و ستراتیژیه‌ت و یاسا
