به‌هۆی سووكایه‌تی كردن به ئاڵای وڵاتی سه‌نگافووره ئیسرائیل داوای لێبوردنی كرد
باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له وڵاتی سه‌نگافووره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌كارهێنای ئاڵای وڵاتی سه‌نگافووره وه‌ك "په‌رده‌ی سه‌رمێز" له‌لایه‌ن دیبلۆماتكارێكی ئیسرائیله‌وه، داوای لێبوردنیان له وڵاتی سه‌نگافووره كرد و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به كارێكی شه‌خسی ئه‌و كارمه‌نده وه‌سفكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، فه‌رمانی كردووه ئه‌و دیبلۆماتكاره ئیسرائیلییه به‌تووندی سزابدرێت به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامیداوه.
وله‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رپرسانی وڵاتی سه‌نگافووره لێبووردنهكهی ئیسرائیلیان قبوڵكردووه و رایگه‌یاندووه، سووكایه‌تیكردن به ئاڵای وڵاته‌كه‌مان كارێكی مه‌ترسیداره و دووباره‌بوونه‌وه‌ی جێگای قبوڵكردن نیه.
خه‌ندان-
