داوودئۆغڵۆ: بەغدا دەسەڵاتی بەسەر سێیەکی عێراقەوە نییە
ئەحمەد داوودئۆغڵۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (Ntv) راشیگەیاند: "ئەگەر عێراق بیەوێ هێز بەکاربهێنێ، ئەوا دەبێ ئەو هێزە لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) بەکاربهێنێ".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاوکات دانی بە خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا نا، دوای جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە ئیبراهیم جەعفەریی، وەزیری دەرەوەی عێراق دوێنێ راگەیاند کە ئەگەر بەغدا ناچار بێ پەنا بۆ هێز دەبات بۆ پاراستنی سەروەریی خۆی، وەک ئاماژەیەک بۆ نارەزایی دەربڕین بەرامبەر بوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە نێو خاکی عێراق.
ئەم پێشهاتانە دوای جێگیرکردنی هێزێکی سەربازیی تورکیا هات لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە نزیکی شاری مووسڵ کە تورکیا دەڵێ بۆ مەشقپێکردنی هێزە خۆبەخشەکان ناردوویانێتی لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی مووسڵ لە بندەستی داعش.
K24
