ئەردۆغان: داوایەکی پوتینم بۆ هاوپەیمانێتی رەتکردەوە

 ئەردۆغان: داوایەکی پوتینم بۆ هاوپەیمانێتی رەتکردەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە داوایەکی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیای فیدرالی رەتکردووەتەوە بۆ چوونە نیو هاوپەیمانێتی چوار قۆلی.



رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی عەرەبییە رایگەیاندووە، کە چوونی هێزەکەی تورکیا بۆ پارێزگای نەینەوا، ”لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بووە“ بۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).



رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاندووە، کە لەگەڵ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی چوار قۆڵیی (سوریا، عێراق، ئێران و رووسیا)، ڤلادیمێر پوتین داوای لێکردووە، کە تورکیاش بەشداربێت لەو هاوپەیمانێتییە، بەڵام ”رەتمکردەوە لەگەڵ کەسێک ببمە هاوپەیمان، کە دان بە شەرعییەتیدا نانێم“، وەک ئاماژەیەک بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا.








باسینوز
Top