وه‌لید موعه‌للیم ئاماده‌یى رژێمى سوریاى بۆ به‌شداریی له دانوستانه‌كانی جنێڤ ده‌ربڕى
ئاشكراشى كرد كه دوای ئه‌وه‌ی لیستی به‌شداربووانی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیان پێده‌گات، ئه‌وان به‌بێ فشارى هیچ لایه‌ك خۆیان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
لاى خۆشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌للیم رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به كێشه‌ی سووریا به دیالۆگ و مانه‌وه‌ی بڕیاری چاره‌نووسی ئه‌سه‌دیش بۆ گه‌لی سووریا هاوڕابوون و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رۆڵی نێوانگیری له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان ببینێت . هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه چین ئاشكراشی كرد كه شه‌ش ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌ك كۆمه‌كی مرۆیی ده‌ده‌نه سوریا .
بڕیاره له مانگی یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه جیا جیاكانی سووریا له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕ و قه‌یرانه‌ى كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له سووریا دروستبووه و تا ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنانی دیكه‌ش ئاواره بوون.
