ئێران.. لە یەک مانگدا 48 کەس لەسێدارە دراون
کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی پێشلكرانی مافی مرۆڤ له ئێران له مانگی دیسەمبەردا ئاشکرای کردووە: له‌م مانگه‌شدا 48 بەندکراو له پارێزگاكانی "ورمێ، قه‌زوین، مازه‌نده‌ران، هورموزگان، فارس، سیستان و به‌لووچستان، كرمان، ئه‌لبورز، گوڵستان، سمنان و گیلان" لەسێدارە دراون، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی ئێعدامه‌كانی مانگی دیسەمبەر له‌چاو مانگی پێشوو زیادی كردووه.
له به‌رامبه‌ر زۆربوونی ئاماری بەڕیوەبردنی سزای سێداردا لێخۆشبوو‌ن له‌و بەندیانەی کە بە تۆمەتی کوشتن خراونەتە زیندان لێبوردن له 30 كه‌سی مه‌حكووم به ئێعدام له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له مانگی سه‌رماوه‌زدا نیشانه‌ی بێزاری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی كۆمه‌ڵگەیە له ئێعدام و تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه.
له‌نێو ئه‌م ٣٠ حاڵه‌ته لێبوردنانەدا دوویان له مه‌ریوان بووه.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: "له‌م مانگه‌دا هه‌روه‌ها پێشێلكرانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له ئێران هه‌روا به‌رده‌وام بووه كه نموونه‌ی هه‌ره دیار و به‌رچاویان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو لاو له ئێرانشار، جێبه‌جێكرانی حوكمی زیندانی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له خۆی، هه‌روه‌ها گیرانی دوو بکه‌س له سنه بووه.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ١٥ كرێكاریش به‌هۆی نه‌بوونی ڕێوشوێنه‌کانی پاراستن له شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌كیترین مافی كرێكارانیش كه پاراستنی ئه‌منیه‌تی سڵامه‌تی و گیانیی ئه‌وانه، پێشێل كراوه.
باس‌نیوز
