ڕووسیا: فڕۆکەکانمان لە شەش ڕۆژدا ٣٠٢ جار هەڵفڕیون بۆ بۆردوومان و پێگەکانی داعشیان لە پارێزگاکانی سووریایان ئەنجامداوە
یگور کوناشنگوڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند"فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە تا ٢٣ی هەمان مانگ لە پارێزگاکانی ئیدیلیب، حەلەب، دیرلزور، حەمس، زیاتر لە هەزار هێرشیان بە سەرکەوتووی ئەنجام داوە."
وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئاشکرای کردووە وڵاتەکەی قوتابخانەیەکی گەورەی ڕاهێنانی چەکدارانی داعشیان خاپورکردووە کە چەندین چەکداری لە ڕابردوودا ڕاهێناوە.
ڕووسیا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە هێرشی لە خاکی ڕووسیادا دەستپێکرد بۆ پشتگیری و لەسەر داوای بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا، ڕووسیا بە چەندین جۆری فڕۆکە وەک سوخۆ٢٤ و ٣٤ و چەندین جۆری دیکە هێرش دەکات بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەسەد و لەپاڵ ئەوەشدا بە مووشەکی دوور هاوێژ لە دەریای خەزەرەوە هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی دەکات.
