له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گیۆكچهن له ئیستانبۆڵ كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكیش برینداربوو
دوای ته‌قینه‌وه‌كه برینداره‌كان گوازرانه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی مه‌رمه‌ڕه، ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه یه‌كێك له برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره و دواتر گیانى له‌ده‌ستدا. له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون، بۆ گرتنه‌به‌ری رێ و شوینی پێویستیش تیمه‌كانی ئاگركووژێنه‌وه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كران. هێزه‌كانی پۆلیس، به چه‌كی دوور هاوێژ و هێڵه‌كی گولهنهبڕهوه، ته‌واوی رێگه‌كانی ده‌رچوونی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان گرت و ده‌ستیان به پشكنینی چڕ‌وپڕ كرد.
