یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ئابوورییه‌كانی رووسیای درێژكرده‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌وروپییه‌كان، ئیتاڵیا رووسیای به ده‌ستێوه‌ردان له ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا تۆمه‌تبار كردووه.
رۆژی هه‌ینی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌وروپا بڵاویانكرده‌وه، 28 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سزا ئابوورییه سه‌پێنراوه‌كان سه‌ر رووسیا ده‌ربڕیوه.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژانی 17-18ی ئه‌م مانگه، ئیتاڵیا داوای له سه‌ركره ئه‌وروپییه‌كان كردووه، گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و سزایانه‌وه بكه‌ن په‌یوه‌ندی به كه‌رتی ئابووری رووسیاوه هه‌یه.
K24
