ئۆباما: هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ڕووبەڕووبونەوەى داعش
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دواین کۆنفرانسى هەواڵى ساڵدا ئاماژەی بەوەشکرد "داعش لە ڕێکخراوى قاعیدە مەترسیدارترە بەهۆى ئەو ستراتیژەوە کە پەیڕەوى دەکات."
هەروەها ڕاشیگەیاند "ناتوانرێت ئاشتی لە سووریادا بەرقەرار بکرێت تاوەکو حکومەتێک کە زۆرینە لەگەڵیدا بیت پێکبهێندرێت کە ئەوەش لە بەشار ئەسەددا بەدینارکرێت."
ئۆباما لە شێکى ترى وتەکانیدا جەختیکردەوە لە بەردەوامبون لە مەشقکردن و ڕاهێنان بەو هێزانەى شەڕى دژى چەکدارانى داعش دەکەن لە عێراق و سووریادا.
