سعودیە 8 ملیار دۆلار دەداتە میسر
ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە " شا سەلمان فرمانی داوە وەبەرهێنانی سعودیە لە میسر بە بڕی هەشت ملیار دۆلار زیادبکرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش پێویستییەکانی میسر بۆ پەترۆڵ دابینبکرێت".
راگەیاندنی بڕیارەکە لەمیانەی کۆبوونەوەی شەریف ئیسماعیل، سەرۆکوەزیرانی میسر و محەممەد بن-سەلمان، جێنشینی جێنشینی شای سعودیە لە قاهیرە بوو.
لە مانگی تەمموزی رابردوو میسر و سعودیە پەیمانیان دا بەیەکەوە کار لەسەر کەیسەکانی بەرگری و باشترکردنی پەیوەنیدییە بازرگانی و وەبەرهێنان بکەن.
رووداو
