كلینتۆن پلانێك بۆ له‌ناوبردنی داعش پێشكه‌ش ده‌كات
كلینتۆن له‌وتارێكدا كه‌له زانكۆی"مینیسوتا" و له‌شاری"مینیاپۆلیس" پێشكه‌شی كرد، دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه‌متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترس وئه‌و دوژمنه‌یان هه‌یه كه تازه سه‌ری هه‌ڵداوه. وه‌ك چۆن پێشتر توانیویانه هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی سه‌رخۆیان له‌ناوبه‌رن.
گوتیشی:" ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه كۆنترۆڵی داعش بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته به‌ته‌واوی له‌ناوی به‌رین".
كلینتۆن گوتی: " موسوڵمانه ئه‌مریكییه‌كان، هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری كردنن له‌ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به تیرۆریست وتوندڕه‌وه‌كان. ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی تیرۆردا".
پلانه‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن به‌ناوی"ستراتیژی 360 تاكو ئه‌مریكا به ئارامی بمێنێته‌وه" باس له‌ڕێگاكانی دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان و ده‌ستگیركردنیان ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌وردی باسی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت ده‌كات. لایه‌نێكی تری پرۆژه‌كه بریتییه له‌كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ موسوڵمانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی توندڕه‌وی.
كلینتۆن پێشنیاری توندكردنی پشكنینی گه‌شتیاران له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كات. به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌پێشتر سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه كه‌به‌وه ناسراون ئامێزێكن بۆ تیرۆریستان.
یه‌كێك له‌گرنگترین پێشنیاره‌كانی كلینتۆن، كۆتایی هێنانه به‌هه‌موو شێوه‌كانی تیرۆری ئه‌لیكترۆنی، له‌ڕێی داخستنی ئه‌كاونته‌كانی فه‌یسبوك وتویته‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی هه‌ر نوسینێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌تیرۆره‌وه هه‌بێت.
باس‌نیوز
