ئەمریکا.. هەموو قوتابخانەکانی لۆس ئەنجلۆس دادەخرێن

 ئەمریکا.. هەموو قوتابخانەکانی لۆس ئەنجلۆس دادەخرێن
پۆلیسی ئەمریکا لە شاری لۆس ئەنجلۆس بڕیاری داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی شارەکەی دا، بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستی لە یەکێک لە قوتابخانەکان.



شانون هاریر، گوتەبێژی ئەنجومەنی فێرکردن لە لۆس ئەنجلۆس رایگەیاندووە، کە هەڕەشەنامەکە لە رێگەی ئیمەیلەوە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە بۆ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکان نێردراوە.



هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە نیویۆرک رایگەیاندووە، کە هەڕەشەنەمایەکی هاوشێوەش بۆ قوتابخانەیەکی ئەو شارە نێردراوە، کە باس لە پلانی هێرشکردنە سەر قوتابخانەکان دەکات.



بەپێی هەواڵێکی CNN، ستیڤ زیمەر، سەرۆکی ئەنجومەنی فێرکردنی قوتابخانەکانی لۆس ئەنجلۆس تکای لە دایک و باوکان کردووە، کە منداڵەکانیان نەنێرنە قوتابخانەکان و رایگەیاندووە، ”پێویستمان بە هەماهەنگیی خێزانەکان دەبێ بۆ دابینکردنی ئاسایش منداڵەکانمان“.






باسنیوز
Top