سی و پێنج ووڵاتی ئیسلامی هاوپەیمانێتی دژی تیرۆر پێك دەهێنن

سی و پێنج ووڵاتی ئیسلامی هاوپەیمانێتی دژی تیرۆر پێك دەهێنن
سی و پێنج ووڵات لەسەرووبەندی دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی ئیسلامی سەربازی دان بەسەرۆكایەتی سعودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هاوپەیمانێتی ووڵاتەكان بارەگای سەرەكیان لە ریاز دەبێت لەسعودیە ، بۆ هاوكاری كردن و هاوپەیمانێتی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

وولاتەكان بۆ هاوپەیمانێتی كردن 72 كاتژمێریان لەبەردەمە كە لەمانە پێكهاتوون (سعودیە و ئوردن و ئیمارات و پاكستان و بەحرێن و بەنگلادیش و بەنین و توركیا و چاد و تۆگۆ و تونس و جیبۆتی و سەنیگال و سودان و سیرالیۆن و سۆماڵ و گابۆ ن و گینیا و فەلەستین و كۆماری مانگی یەكێتی ئیسلامی و قەتەر و كۆت دیڤوار و كوێت و لوبنان و لیبیا و ماڵدیف و مالی و مالیزیا و میسر و مەغریب و موریتانیا و نێجریا و نێجیر و یەمەن و ئۆگەندا ) .

هەروەها دە ووڵاتی تری ئیسلامی هاوپەیمانێتی خۆیان پیشان داوە بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر وەك ئیندۆنیسیا
Top