ئێران فەرماندەیەکی نوێی سەربازی بۆ سووریا دیاریکرد

 ئێران فەرماندەیەکی نوێی سەربازی بۆ سووریا دیاریکرد
بە فەرمانێکی فەرمی چوارەمین فەرماندەی سەربازیی ئێران لە سووریا دەستنیشانکرا، بۆ سەرپەرشتیكردن و پشتیوانی هێزی حوسێن، كە وەک هێزێکی کاریگەر لە سووریا درێژە بە ئەرکەکانی دەدات.

محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " غولام حوسێن وەک فەرماندەی نوێی لیوای حوسێنی سەر بە سوپای پاسداران بەفەرمی لەلایەن ئێرانەوە رەوانەی سووریا دەکرێت، تاوەکو پشیوانی و هاریکاری سەربازیی سوپای سووریا بکات لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆر".

جەعفەری ئاماژەی بەوەش کرد" لیوای حوسێن، هێزێکی تایبەتە و بەتەواوی پێداویستی سەربازییەوە لە سووریا پشتیوانی لە سوپای سووریا دەکات، هێزەکەش تایبەتە بە راپەڕاندنی ئەرکی سەربازی سوپای قودس لە دەرەوەی ئێران، لەگەڵ لیوای فاتیمون کە لە ئەفغانستان کێشراوەتە و هاوشێوەی لیوای حوسێن رەوانەی سووریا کراوە".













رووداو
Top