وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكا له‌كۆبونه‌وه‌دان
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، بڕیاره دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كیری و لاڤرۆڤ سه‌ردانی ڤلادیمێر پۆتین-ی سه‌رۆكی رووسیا بكه‌ن وله‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا كۆببنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سێرگی ریابگۆڤ-ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی نێوان پۆتین و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكادا، ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نییۆرك بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی سوریا یه‌كلاده‌بێته‌وه.
ریابكۆڤ ووتیشی دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوان لاڤرۆڤ و كیری، لیستێكی هاوبه‌ش ده‌رده‌كرێت كه‌تیایدا ناوی ئه‌و رێكخراونه له‌خۆده‌گرێت كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك رێكخراوی تیرۆرستی پێناسه‌یان ده‌كرێت.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌ریه‌كه له مۆسكۆ و واشنتۆن تێڕوانین و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی بارودۆخی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌جۆرێك ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ر قۆناغێكی سیاسی له‌سوریادا، ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت، له‌به‌رامبه‌ردا رووسیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته گه‌لی سوریا خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌سه‌د بده‌ن.
جگه له‌وه‌ش به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی جۆن كیری بۆ مۆسكۆ، رووسیا ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی تیرۆرستانی بۆ باش و خراپ جیاكردۆته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا واشنتۆن ، مۆسكۆ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانیدا بۆ سه‌ر سوریا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردۆته ئامانج نه‌ك رێكخراوی تیرۆرستی داعش .
خه‌ندان
