ئۆباما: سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شنگال چالاکییەکانی داعشی کەمکردووەتەوە

 ئۆباما: سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شنگال چالاکییەکانی داعشی کەمکردووەتەوە
دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی باڵای سەربازیی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا(پنتاگۆن) باسی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کەمکردنەوەی چالاکییەکانی داعشی کردووە.



باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ھێزی ھاوپەیمانان، سەرکردەکانی رێکخزراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) یەک بە یەک نۆرەی مردنیان دێت و ”ناتوانن خۆیان لە بشارنەوە“ و بەڵێنی هاوکاریکردنی زیاتری ئەو هێزانەی دا، کە لەسەر زەوی شەڕی داعش دەکەن، وەک ئاماژەیەک بۆ هێزی پێشمەرگە.



باراک ئۆباما وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنە زەمینییەکان بەسەر رێکخراوی داعش و زیاتربوونی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، پێیوایە ئەم هەوڵانە ”ھێشتا کەمن بۆ لەناوبردنی داعش، دەمانەوێت پڕۆسەی لەناوبردنی داعش زووتر ئەنجام بدرێت، بەڵام دەبێت زیرەکانە شەڕی ئەو رێکخراوە بکەین“، چونکە چەکدارانی داعش ”لە ھەندێک شوێنی عێراق و سووریا بە بەھێزی ماونەتەوە“.



سەرۆکی ئەمریکا رزگارکردنەوەی شنگالی لەلایەن پێشمەرگەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش، بە ”گرنگ“ زانیوە بۆ ”کەمبوونەوەی“ چالاکییەکانی داعش.











باسنیوز
Top