ئێران: ھاوپەیمانیی چوارینە نزیكە
حهسهن دانایی فهر، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا راشیگەیاند: پەیوەندیی نێوان وڵاتی ئێران و عێراق و سووریا و رووسیا، لە ئاستێكی باشدایە و لە داھاتوویەكی نزیكدا دەبێتە ھاوپەیمانیی چوارینە".
دانایی فەر گوتیشی: لێژنەیەكی ھاوبەش لە نێوان ئەم چوار وڵات پێكھاتووە بۆ ئالوگۆڕکردنی زانیاریی لە نێوانیاندا.
باڵیۆزی ئێران باسی بەرنامەی چاكسازیی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات کە پێش چەند مانگێک دەستیپێکرد و دەڵێ: "كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی لە رەوتی چاكسازیی دەکات".
ئەم گوتانەی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە كاتێكدایە ناوچەكە بە بارودۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و تا ئێستا ھەژموونی ئەمریكا لە عێراق زاڵترە نەك رووسیا، جگە لەوەی بەشداریكردنی ھەر وڵاتێك لەو ھاوپەیمانیی چوارینە وەک بەشێک لە چاودێران دەڵێن دەچێتە خانەی دژایەتیکردنی ئەمریكا.
K24
