فەرماندەیەكی دیكەی پلە باڵای سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا

 فەرماندەیەكی دیكەی پلە باڵای سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا
سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران رۆژی دووشەممە 14 ـ 12 ـ 2015 بڵاویان كردەوە كە فەرماندەیەكی دیكەی باڵای سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە سووریا كوژراوە.



بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "میزان" "حوسێن فەدایی " فەرماندەیەكی پلە باڵای سوپای پاسدارارن لە لیوای "فاتمیون" لە بەرەكانی شەڕی لە حەلەب لە سووریا كوژراوە.



لەشكری "فاتمیون" لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە شیعەكانی ئەفغانستان و بەتایبەت ئەوانەی كەلە ئێران دانیشتوون پێكهاتووە. هێزەكانی ئەم لەشكرە هاوشانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەشكری زەینەبیون كەلە شیعەكانی پاكستان پێكهاتوون، هەروەها گرووپە شیعەكانی عێراقی و سوپای قودس لەدژی دژبەرانی بەشار ئەسەد لە ناوچە جیاجیاكانی سووریا شەڕ دەكەن.



لە كاتێكدا رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی كوژرانی ئەندامانی سوپای پاسداران لە سووریا لە زیاد بوون دایە، كەچی ئاژانسە جیهانییەكان لەزاری فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكاوە باس لە كشانەوەی سوپای پاسداران لە بەرەكانی شەڕی سووریا دەكەن.



ئێران و راگەیاندنی سوپای پاسدارانیش ئەم راپۆرتانەیان رەت كردەوە.



لە ماوەی سێ‌ مانگی رابردوودا زیاتر لە 125 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا كوژراون كە تێیایاندا زیاتر لە دە فەرماندەی باڵا دەبینرێت.









باسنیوز
Top