مێركل: ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییدایه
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی پارته‌كه‌یدا، رایگه‌یاند، قه‌یرانی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و گه‌وره‌یه، پێویسته ئه‌وروپا له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت.
مێركل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر به په‌نابه‌ران بدات كه له خاكی ههنگارییاوه ده‌گه‌نه ئه‌ڵمانیا و گوتی: "رێگادان به په‌نابه‌ران، له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تیدایه، نه زیاتر و نه كه‌متر"، پێشبینیش ده‌كرێت تا كۆتایی 2015، ژماره‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا، ملیۆنێك تێپه‌ڕ بكات.
مێركل له باره‌ی ناڕه‌زایی نێو حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌ڵمانیا سوورتر ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌و كه‌سانه‌ی كه ترسی جه‌نگ هه‌ڵاتوون و په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌و وڵاته.
له ناوه‌راستی ساڵی 2015، به هۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا، لێشاوی په‌نابه‌ران رووی به وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و زۆربه‌شیان خۆیان گه‌یانده ئه‌ڵمانیا.
K24
