كاندیدانی كۆماری بۆ ئۆباما: پێشمه‌رگه دەبێ پڕچه‌ك بكرێ
له‌م حه‌فته‌یه‌دا ئۆباما زۆرترین ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا كه به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كی نیویۆرك تایمز 57%ـی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه‌كانی ئۆبامادا نین بۆ جه‌نگی دژ به داعش؛ دۆنالد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئۆباما جه‌نگی داعشی دۆڕاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یه‌كی بۆ ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند كرد و ئاراسته‌ی ئۆبامایان كرد تا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ و دهیشڵێن ده‌بێ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ.
له‌نێو كێبڕكێی كاندیدانی كۆمارییه‌كانیش له‌م حه‌فته‌یه‌دا پرسی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه گه‌رماوگه‌رمه، هه‌موویان ڕه‌خنه له ئۆباما ده‌گرن و ده‌ڵێن پێشمه‌رگه شایه‌نی پڕچه‌ككردنه.
یه‌كێك له كاندیده دیاره‌كانی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه به‌دوای دۆنالد ترامپ له ڕاپرسییهكاندا ده‌نگێكی زۆری هه‌یه، (تید کرووز)ـه.
تید کرووز ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له ئهلبارتای كه‌نه‌دا له‌دایك بووه و بە ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانیاییه. زۆر به‌توندی ڕه‌خنه له ئۆباما ده‌گرێ و زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر دۆزی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌یه و له په‌یمانگای واشنتن بۆكاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك زۆرجار پرسی كوردی به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنی ورووژاندووه. کرووز ڕه‌خنه‌ی توندی له ئۆباما گرت كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كه له پشته‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كات و تا ئێستا نه‌یتوانیوه ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ بكات. گوتیشی به‌هێزكردنی گورزی ئاسمانی له لێدانی داعش و پڕچه‌ككردنی ڕاسته‌وخۆی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر لاوازكردنی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهاندا.
یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ماركو ڕۆبیویه كه ئه‌ویش ئه‌م حه‌فته‌یه زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئۆباما كرد كه ئه‌و به‌ربه‌سته له پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه. ڕۆبیو (44 ساڵانە) سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه ڕەخنهی ئاراسته‌ی سه‌رۆك ئۆباما كرد له‌وه‌ی كه تا ئێستا به‌ربه‌سته له پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ده‌یشڵێ، كورد سه‌ركه‌وتووانه جه‌نگی داعش ده‌كه‌ن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات.
