كەشتییەكی رووسی بەناچاری تەقە لە كەشتییەكی توركیا دەكات
لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی بەگری روسیا وتیشی، دوای ئەم رووداوە، جێگیری وەزیر ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ پاشكۆی سەربازی بانگهێشتی وەزارەت كردوە.
روونی كردەوە، كەشتییە رووسیەكە 22 كیلۆمەتر لە دوورگەی لیمۆنسی یۆنانی دوور بووە، كە دەكەوێـتە باكوری دەریاچەی ئیجە.
ئەو وەزارەتە وتیشی، لەكاتژمێری 9:3 خولەكی بەیانی بەكاتی مۆسكۆ كەشتیوانانی كەشتیی پاسەوانی "سمیتلیڤی" لەدووری هەزار مەتر كەشتییەكی توركیان بەدی كردوە، لێیان نزیك دبوووەوە، هەموو هەوڵێكیان دا بۆ ئەوەی ئاگاداری بكەنەوە بەڵام گەیشتە نزیكەی 600 مەتر لێیان بۆ ئاگادار كردنەوە و دووركەوتنەوە لە پێكدادان تەقەیان لێكردوە بەڵام نەی پێكاوە.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستەروو كە دوای تەقەلێكردنەوە كەشتییە توركییەكە رێڕەوی خۆی گوڕیوە و بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە كەشتییە رووسییەكە بكات.
دوای ئەوەی لە 24 تشرینی دووەم فرۆكە رووسییەكە لەلایەن توركیاوە خرایە خوارەوە، لە 11 كانونی یەكەم ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا بڕیاری دا، فەرمانی دەركرد وەڵامی جەستبەجێی هەر هەڕەشەیەك بدرێتەوە كە دەكرێتە سەر هێزی وڵاتەكەی.
RT
