ئۆباما: دەبێت موسڵمانان بکەینە بەهێزترین هاوپەیمانمان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتی "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر چووه‌ته قۆناخێكی نوێوه. دەزانم له‌دوای ئه‌م هه‌موو جه‌نگه خه‌ڵكی ئه‌مریكا پرسیاری ئه‌وه ده‌كەن ئایا رووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه‌یه‌ك بووینه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێی هەیە، یان نا. هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر راستییه، به‌ڵام به سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وین ".
ئه‌م گوته تایبه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دوای هێرشەکەی سەر شاری سان بێرناردینۆ-ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هات، كه تێیدا ژن و مێردێكی موسڵمانی به‌ره‌گه‌ز پاكستانی له سه‌نته‌رێكی كه‌مئه‌نداماندا، 14 كه‌سیان كوشت و 17 کەسی دیکەشیان برینداركرد پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بكوژرێن.
له كاتێكدا ئۆباما ئاماژه‌ی به‌هیچ گۆڕانێك نه‌كرد له ستراتیژی دژ به داعش، سووربوونی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند له‌سه‌ر راهێنان و چه‌كداركردنی ئه‌و گرووپانه‌ی دژ به داعش شەڕدەکەن و، گوتی "واشنتن له‌گەڵ هاوپه‌یمانه‌كانی به رووسیاشه‌وه هه‌وڵدەدات بۆ له‌ناوبردنی داعش و پێشوازی له بڕیاری ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كرد بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكاریی زیاتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا.
له به‌شێكی دیکەی گوتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "ئه‌مریکا له جه‌نگ نییه له‌گه‌ڵ ئیسلام" و داوای له هاوڵاتیانی وڵاتەکەی كرد سه‌ره‌ڕای جیاوازی ره‌نگ، ره‌گه‌ز و ئایینیان دژ به یه‌كدی نه‌وه‌ستن. ئەو گوتیشی "ناهێڵین ئه‌م جه‌نگه وه‌ك جه‌نگی نێوان ئیسلام و ئه‌مریكا پێناسه بكرێت و داعش قسه بۆ ئیسلام ناكات. ده‌بێت موسڵمانان بكه‌ین به به‌هێزترین هاوپه‌یمانامان نه‌ك پاڵیان پێوه بنێین و به چاوی گومانه‌وه سه‌یریان بكه‌ین ".
ئۆباما هه‌روه‌ها داوای كرد هه‌ندێك یاسای تووندتر دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت نه‌توانن چه‌ك بكڕن و هه‌ندێك چه‌كی ئۆتۆماتیكیش قه‌ده‌خه بكرێن.
کاردانەوەکان دوای گوتارەکەی ئۆباما:
له دوای گوتاره‌كه‌ی ئۆبامادا، هه‌ندێك له كۆمارییه‌كان ره‌خنه‌ی تووندیان ئاڕاسته كرد و ستراتیژیەتی دژ به داعشیان به لاواز ناوزه‌ند كرد.
دۆناڵد تره‌مپ-ی كاندیدی سه‌ره‌كی كۆماریه‌كان رهخنهتی تووندی ئاراسته‌ی ئۆباما كرد له رێگه‌ی توویته‌ره‌وه و گوتی" پێویستمان به سه‌رۆكێكی نوێیه، ئۆباما ره‌تیكرده‌وه بڵێت له جه‌نگداین له‌گه‌ڵ ئیسلامی رادیكاڵیی تیرۆریست".
ئیداره‌ی ئۆباما و دیموكراته‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی "ئیسلامی تیرۆستی" به‌كاربهێنن و ده‌ڵێن "ئه‌مه هه‌لی زیاتر ده‌دات به داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی دیکە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره گوتارانه به‌كاربهێنێت بۆكۆكردنه‌وه‌ی چه‌كدار له خۆیان".
سیناتۆر لینزی گراهام، كه كاندیدنی كۆماریهكانه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "ئۆباما خه‌ڵكی ئه‌مریكا چه‌واشه ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕوومان دهبێتەوه و ستراتیژییەکە داعش لهناوناباتم ئەمیش ئەوە .
لەدوای 11ی سێپتەمبەرەوە تەنیا 45 كه‌س له ئه‌مریکا بەهۆی هێرشی موسڵمانانەوە لەو وڵاتەدا کوژراون.
رووداو
