فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە سێ لاوە رەققە بۆردوومان دەکەن

 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە سێ لاوە رەققە بۆردوومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، شاری رەققەی سوریا بۆردوومان دەکەن، کە داعش وەک پایتەختی خەلافەتەکەی ناساندوویەتی.



رووانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە چەند فڕۆکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 15 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش لە باکوور، رۆژهەڵات و باشووری شاری رەققە.



بەپێی راگەیەندراوی رووانگەی سوری، لەو بۆردوومانانەدا 32 چەکداری داعش کوژراون و گوماندەکرێ ژمارەی کوژراوان زیاتریش بێت.












باسنيوز
Top