ئەمریكا ھێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی عێراق دەكات
ئاشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی راشیگەیاند: "بە ناردنی ئەو ھێزە شەڕكەرە ئەمریکا رۆڵی زیاتر دەبینێ لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا".
ئاشتۆن كارتەر گوتیشی: "ئەو ھێزە تایبەتە دەتوانێ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی بارمتە و كۆكردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی ئەنجامبدات".
كارتەر ئاماژەی بەوەشداوە کە: ئەو ھێزە تایبەتەی کە وڵاتەکەی بڕیاری داوە بۆ شەڕی داعش رەوانەی بکات لە عێراق جێگیر دەكرێت و مەشق بە ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە دەکات و لە دۆخی دیکەشدا ئۆپەراسیۆنی یەكلایانە لە سووریا ئەنجام دەدات.
نزیكەی 3000 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ئەمریكیی لە عێراق ھەن و مەشق بە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق دەکەن. لە ماوەی رابردوودا كۆمارییەكانی ئەمریکا داوایان كردبوو وڵاتەکەیان ھێزی زەمینی زیاتر رەوانەی عێراق بكات.
K24
