له هه‌شت مانگدا 723 كه‌س له ئێران ده‌ستگیر كراون
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی میهر، حوسێن ساجدی نیا به‌رپرسی پۆلیسی تاران رایگه‌یاندووه كه له كۆی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه 609 كه‌سیان پیاو و 112 كه‌سی دیكه‌شیان له ژنان پێكهاتوون.
سه‌رۆكی پۆلیسی تاران؛ تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌واشه و به هه‌ڵه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڤیدیۆی نابه‌جێ، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و فیلمی شه‌خسی، بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ، هه‌ڕه‌شه و دزی و بێزاركردنی ئینته‌رنێتی، هه‌كی سیستم، فرۆشتنی كاڵای قه‌ده‌غه‌كراو، دانانی ماڵپه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی عورفی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌یه.
به گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت مانگه‌دا دۆسیه‌ی ده‌ستگیر كراوان به به‌راوردی ساڵی پێشوو 79 له‌سه‌دا بووه و پێنج له‌سه‌دا زیادی كردووه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی و زیندانه‌كانی ئێران ساڵانه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س له ناوه‌نده دادوه‌رییه‌كان دۆسیه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێنه زیندانه‌وه.
