بەهۆی پەیوەندیان بە کوشتارگەکەی پیشاوەر پاکستان چوار کەسی لەسێدارەدا

 بەهۆی پەیوەندیان بە کوشتارگەکەی پیشاوەر پاکستان چوار کەسی لەسێدارەدا
پاکستان چوار کەسی لەسێدارە دا، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیان هەبوو بەو کوشتارەی کە لە قوتابخانەیەکی پیشاوەر ئەنجامدرا و لە ئاکامدا 150 کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون کوژران.

ئەو پیاوانە لەلایەن دادگایەکی سەربازییەوە سزاکەیان بۆ دەرچووە، ئەوان بوونە یەکەم کەس کە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بەو کوشتارگەیە لەسێدارە بدرێن.

لە رۆژی 16ی کانوونی یەکەمی 2014 چەکدارانی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەیەکی حکوومی لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری پیشاوەر و 150 کەسیان کوشت کە زۆربەیان منداڵ بوون.

ئەم لەسێدارەدانە پێش دوو هەفتە لە ساڵیادی کوشتارگەکەیە کە بووە هۆی شۆکبوونی خەڵکی پاکستان و جیهان.

لە دادگا سەربازییەکە هەریەکە لە: مۆلڤی عەبدولسەلام، حەزرەت عەلی، موجیبور رەحیم و سابیل سزایان بۆ دەرچوو بەهۆی یارمەتیدانی ئەو چەکدارانی کە کوشتارگەکەیان لە قوتابخانەکەدا ئەنجام دا و، هەمووشیان بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

ئەو قوتابخانەیەی کە هێرشی کرایە سەر نزیک لە دامەزراوەیەکی سەربازیی بوو لە شاری پیشاوەر و ژمارەیەک لەو منداڵانەی تێیدا دەیانخوێند منداڵی بەرپرسە سەربازییەکانی دامەزراوە سەربازییەکە بوون.












رووداو
Top