حکومەتی لوبنان و بەرەی نوسرە دیلەکانیان دەگۆڕنەوە

 حکومەتی لوبنان و بەرەی نوسرە دیلەکانیان دەگۆڕنەوە
کاژێر 11:30 خولەکی رۆژی سێشەممە 1-12-2015 گۆڕینەوەی دیلەکانی نێوان حکومەتی لوبنان و بەرەی نوسرە لە جروود عرسال و لەژێر چاودێری خاچی سووری نێودەوڵەتی دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی جەزیرە جەبهەتولنوسرە چاوەڕی گۆڕینەوەی چوار زیندانی سووری و دوو فەلەستینی و لوبنانی دەکات، لەگەڵ پێنج ژنی زیندانیکراو کە یەکێکیان عەللا عەقیلی و ئەوی دیکەشیان سەجا دەلیمییە، کە دەگوترا ژنی پێشووی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە.

بەهۆی گۆڕینەوەی دیلەکانەوە خەڵکی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و خێزانی ئەو دیلانەش کە ماوەیەکە لە ناوەڕاستی بەیروت خەیمەیان هەڵداوە بۆ ئەوەی کەیسەکەیان بجووڵێنن بە گەڕانەوەی کوڕەکانیان دڵخۆشن.

لەو گۆڕینەوەی دیلانەدا کە بە یارمەتی قەتەر جێبەجێکراوە 16 سەربازی لوبنانی کە لەلایەن جەبهەتولنوسرە دیلبوون بە 13 زیندانیی لە زیندانییەکانی لوبنان دەگۆڕدرێنەوە،رێڕەوێکیش بۆ گواستنەوەی برینداران لە دەوروبەری شارۆچکەی عیرسال (جرود عیرسال) بۆ ناو شارۆچکەکە دەکرێتەوە.














رووداو
Top