ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ لیبیا ته‌قییه‌وه‌

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ لیبیا ته‌قییه‌وه‌
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شاری به‌یزای رۆژهه‌لاتی لیبیا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و تا ئێستا زیانه‌ مادی و گیانه‌كان نه‌زانراوه‌و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ .

هاوكات سوپای لیبیا به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌ش رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای لیبیا كردۆته‌ ئامانج .

یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای لیبیا هێرشێكی كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ شاری ئیجدابیا له‌ رۆژهه‌لاتی لیبیا .

شایانی باسه‌ شاری ئیجدابیا شوێن پێی گروپی ئه‌نساری شه‌ریعه‌ن كه‌ دانیان به‌ ویلایه‌تی داعش هێناوه‌ كه‌ موختار ئه‌لموختار سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گروپه‌ی ده‌كرد له‌ لیبیا ، كه‌ دوای هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستان كوژران .
Top