دوو فڕۆکەی فەرەنسی ناچاری نیشتنەوە بوون
دوو فڕۆکەی فەرەنسییەکە، یەکێکیان لە واشنتنەوە بەرەو پاریس و ئەوەی دیکەشیان لە لۆس ئەنجلۆس بەرەو سۆلتیک سیتی بەڕێوەبوون، بەڵام لەترسی گومانی بوونی تەقەمەنی لە فڕۆکەکاندا ناچاری گۆڕینی رێڕەو و نیشتنەوەی ناچاری بوون.
سەرچاوە ئەمریکییەکان هەردوو فڕۆکەکە نیشتوونەتەوە و سەرنشینەکانیان بە سەلامەتی دابەزیوون و پۆلیسیش فڕۆکەکان دەپشکنێت.
ئەو رووداوە لەكاتێكدایە رۆژی هەینی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی حەوت چەكداری لە شاری پاریس 130 كەس كوژران و 350 كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات رۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكی رووسیی لە ئاسمانی میسر، 224 سەرنشین و كارمەندی فرۆكەكە گیانیان لەدەستدا. دواتریش داعش بەرپرسیارێتی تێكشاكانی فڕۆكەكەی گرتەئەستۆ.
رووداو
