هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه رووسییه‌که ئاشکرا بوو؛ رووسیا هێرشه‌کانی له سووریا چڕتر ده‌کاته‌وه
"ئه‌لکسانده‌ر بورت نیکۆڤ" هه‌روه‌ها روونی کرده‌وه: بۆمبێکی ده‌ستکرد، به هێزی نزیکه‌ی یه‌ک کیلۆ "تی‌ان‌تی" فڕۆکه رووسییه‌که‌ی له‌ناوبردووه.
فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی رووسیا ده رۆژ پێش ئێستا به 224 سه‌رنشینه‌وه که زۆربه‌یان رووسی بوون و له میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه رووسیا، له‌سه‌ر بیابانی سینا ته‌قییه‌وه و که‌وته خواره‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشکرا بوونی هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه رووسییه‌که، "ڤیلادیمیر پوتین" سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته فه‌رمانی دا، هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکه‌رانی ئه‌م هێرشه زیادتر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت هێرشه ئاسمانییه‌کانی رووسیا له سووریا، توندتر بکرێن.
سه‌رچاوه: رادیۆ ده‌نگی ئه‌وروپا
