ئۆلاند: بە توندی وەڵامی تیرۆریستان دەدەینەوە
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای هێرش و تەقینەوە تیرۆریستییەکانی پاریسی پایتەخت رایگەیاندووە، کە ئەم رووداوانە ”کارەسات“بوون بەسەر گەلی فەرەنسادا هاتوون.
فرانسوا ئۆلاند هەرەشەی لە تیرۆریستان کرد بەوەی، ”فەرەنسا بێڕەحمانە وەڵامی تیرۆریستان دەداتەوە“.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەموو ئەو تیرۆریستانەی هێرشیان کردە سەر شانۆی باتاکلان، کوژراون.
ئێوارەی رۆژی هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2015 کۆمەڵێک تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی لە لایەن چەکدارانی توندڕەوەوە بە هوتافی ”الله اکبر“ لە پاریسی پایتەخت روویاندا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 120 کەس و برینداربوونی زیاتر 200 کەسی دیکە.
باسنیوز
