هیلاری كلینتۆن دژی هێرشی زه‌مینیه بۆ سه‌ر داعش
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كلینتۆن جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش زیاد بكات، له‌كاتێكدا به‌راستی نه‌زانی كه هێرشی گه‌وره‌ی زه‌مینی له‌دژی داعش ئه‌نجامبدرێت. له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی خانه‌نشین و بریندارانی جه‌نگدا، كلینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕی وشكانی دژی داعش رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌وا ده‌بێت بوودجه‌یه‌كی گه‌وره هه‌بێت بۆ پشتگیری كردن لێی.
كلینتۆن نه‌شی شارده‌وه كه ئه‌و به‌گه‌رمیه‌وه ده‌ڕوانێته یارمه‌تیدانی گرووپه‌كانی باكووری سووریا، كه ئامانج لێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه. كلینتۆن داواشی كرد كه ناوچه‌یه‌كی دژه فرین له سووریا دروست بكرێت.
