داودئۆغلو: هەڵبژاردنەکە ساختەی تێدا نەکراوە

داودئۆغلو: هەڵبژاردنەکە ساختەی تێدا نەکراوە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) رایگه‌یاند، کە سەدان چاودێری بیانی بەسەر سندووقەکانی دەنگدانەوە بوون و بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری نەکراوە.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتە (TRT) ئەحمەد داودئۆغلو ڕەخنەی لەو میدیایانە گرت کە دەڵێن ساختەکاری لە هەڵبژاردندا کراوە و ئەو پارتەکەی خۆیانی بە بەسەزمان زانی بەوەی بەردەوام هەڕەشەی لەسەر بووە.

ئەو گوتی: "چەندین جار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تیرۆرستانەوە هەڕەشەمان لێ کراوە بەوەی ئەگەر میتینگ بکەین لێمانی دەتەقێننەوە، بەڵام ئێمە هەر کردومانە چونکە ئەو بڕوایەمان هەیە کە سیاسەت بوێریی دەوێت و نابێت بترسیت. بەڵام لایەنەکانی دیکە بۆ ئەوەی لە کەسایەتی حکوومەت بدەن، دەڵێن بۆیە میتینگمان نەکردووە ترسی تەقینەوەمان لەسەر بووە. ئێمە دەستی هیچ لایەنێکمان نەگرتووە میتینگ نەکا".

داودئۆغلو باسی لەوەیش کرد کاتێک حکوومەتە کاتییەکەی تورکیا پێک هێنرا بە گوێرەی دەستووری دەبووایە هەموو پارتەکان بە گوێرەی ڕێژەی کورسی پەرلەمانیان وەزارەتیان پێ بدرێت، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕەتیان کردەوە، چونکە دەیانزانی کە ناتوانن وڵات بەڕێوە ببەن و، بەرپرسیاریەتی بە هەموو کەس ناکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە لەمەودوا کاریان خزمەت کردنی خەڵک دەبێت و ئارامی بۆ تورکیا دەهێنن و داهاتی تاک زیاد دەکەن.

Top