بان كى مۆن داواى له سودان و باشوورى سودان كرد كه هێزه سه‌ربازیه‌كانیان له ناوچه‌ى ئه‌بێ بكشێننه‌وه
بان كی مۆن له راپۆرتێكدا كه بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا ئاماده‌ى كردوه، داواى له حكومه‌تى سودان و باشوورى سودان كردوه كه هێزه سه‌ربازى و پۆلیسیه‌كانیان له ناوچه‌ى ئه‌بێى كێشه له‌سه‌ر بكێشننه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه بوونى هێزی ئه‌و دوو وڵاته له‌و ناوچه‌یه‌دا به به‌رده‌وامى، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ى گیانى دیالۆگ و لێك گه‌یشتنه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
شایه‌نى باسه دواى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی باشوورى سودان له مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوودا، له ئێستادا چه‌ندین كێشه‌ى سنوورى له نێوان خه‌رتووم و جۆبادا هه‌یه و له هه‌فته‌ى رابردووش‌دا پێكدادانێكى چه‌كدارى تووند له نێوان سوپاى سودان و باشوورى سودان له ناوچه سنووریه‌كانى نێوانیاندا روویدا.
