تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبر دادگایی ده‌كرێن
5 كه‌س له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده كه له زیندانی گوانتانامۆ ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌وانه خالید شێخ محه‌مه‌د، تۆمه‌تبار كراون كه داڕێژه‌ری هێرشه‌كان بوون. ئه‌و تۆمه‌تبارانه له دادگایه‌كی سه‌ربازیدا دادگایی ده‌كرێن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، پێنتاگۆن، خالید شێخ محه‌مه‌د، وه‌لید بن عه‌تاش، ره‌مزی بن ئه‌لشیب، عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز عه‌لی و مسته‌فا ئه‌حمه‌د، به تۆمه‌تی تیرۆریزم، رفاندنی فڕۆكه، پیلانگێڕی، كوشتنی خه‌ڵك و وێران كردنی سامانی گشتی، هاوكات به‌یه‌كه‌وه دادگایی ده‌كرێن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
پێشتر حكوومه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دابوو ئه‌و تۆمه‌تبارانه له دادگایه‌كی مه‌ده‌نیدا دادگایی بكرێن، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌رینی خه‌ڵك، له مانگی نیسانی پار، بڕیار درا پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه له دادگایه‌كی سه‌ربازیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
