راسمۆسن: ناتۆ دەست لە سووریا وەرنادا ئەگەر نەتەوە یەكگرتووەكانیش رێگەى پێ بدا
راسمۆسن دوێنێ هەینى لە سەردانەكەیدا بۆ توركیا بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاند، ناتۆ بەنیاز نییە پاڵپشتى بۆ هیچ رێڕەوێكى مرۆیى بۆ گەیاندنى كۆمەكیی مرۆیى بە شارەكانى سووریا كە بەدەست هێرشى هێزەكانى ئەسەد بۆ سەر نەیارانى لە دۆخێكى نالەباردا دەژین، دەستەبەر بكا.
ناتۆ بەپێى رێگەپێدانى نەتەوە یەكگرتووەكان و پاڵپشتیى ژمارەیەك دەوڵەتى عەرەبی دەستى لە لیبیا وەردا و لەرێى هێزى ئاسمانییەوە پاڵپشتیى لە هێزى شۆڕشوانان لەدژى رێژیمەكەى موعەمەر قەزافى كرد، بەڵام راسمۆسن ئاماژەى بەوە دا ئەو دوو مەرجە لە دۆخى سووریادا بەدى نەهاتوون.
لەبارەى ئەوەى ئەگەر نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپشكى بكا بۆ دەستوەردان لە سووریا ئاخۆ وەست وەردەدا، راسمۆسن گوتى \"نا، نا، پێم وانییە ئەوە رووبدا، لەبەرئەوەى سووریا كۆمەڵگەیەكى جیاوازە و لەرووى ئەتنى و سیاسی و ئاینییەوە ئاڵۆزترە، هەر بۆیە پێم وایە دەبێ لە ناوچەكەدا چارەسەرێكى بۆ بدۆزرێتەوە\""."
