سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانی یه‌ک رۆژ له‌دوای ئه‌وه‌هات که‌داواکاری گشتی هه‌رێمی سه‌کسۆنیای ئه‌ڵمانیا داوای له‌په‌رله‌مان Bundestag کرد که حه‌سانه له سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا بسه‌نرێته‌وه، چونکه تاوانباره به‌کاری گه‌نده‌ڵی پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.
دۆسییه‌ی کاری گه‌نده‌ڵی سه‌رۆک له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن میدیای ئه‌ڵمانیا وروژێندراو له‌چه‌ند راپۆرتێکی رۆژنامه‌کانی سود دۆیچه‌و بیڵدو دی تسایت و گۆڤاری شتێرن زانیاری پێویست خرابونه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له چه‌ند ساڵی رابردوودا کاتێک ناوبراو سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی سه‌کسۆنیا بوه به‌رتیلی له‌چه‌ند گه‌وره سه‌رمایه‌دارو بازرگانێکی هه‌رێمه‌که وه‌رگرتوه تا له کاره‌کانیاندا کارئاسانیان بۆ بکات، هه‌روه‌ها قه‌رزێکی ٥٠٠ ملیۆنی له ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندێک به‌سودێکی زۆر که‌م وه‌رگرتووه به‌ده‌ر له یاساکانی قه‌رز وه‌رگرتن که باجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر دانراوه، جگه له‌وه‌ش خانمه‌که‌شی به‌وه تێوه‌گلاوه که مه‌کانه‌تی مێرده‌که‌ی بۆ خۆده‌رخستن و قازانجی تایبه‌تی خۆی به‌کارهێناوه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیه‌کی پۆشاکی ئه‌ڵمانی رێککه‌وتوه که بۆ ریکلام مۆدێله‌کانیان له‌به‌ربکاو له میدیا ده‌رکه‌وێ، له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا ئه‌م ره‌فتارانه‌ی دووباره‌کردوه‌ته‌وه‌و دواتر پارچه پۆشاکه‌کانی به‌پاره‌یه‌کی زۆر بۆخۆی فرۆشتۆته‌وه.
کاتێک که‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیاریانه‌یان بڵاوکردوه‌ته‌وه له‌ڕێی سکرتێره‌که‌ی و چه‌ند جارێکیش خۆی به‌ته‌له‌فۆن روبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نوسان قسه‌ی کردوه‌و له‌مه‌ترسی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ئاگاداری کردونه‌ته‌وه‌و که گوایه شه‌خسین و کار له‌سه‌ر سومعه‌ی ده‌که‌ن.
هاوكات مانگی رابردوش پۆلیسی هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵی ئۆلاف گلایسکه‌ری وته‌بێژی له‌سه‌رکارلادراوی پێشوی سه‌رۆک سه‌باره‌ت به‌هه‌مان دۆسییه‌و به‌تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتن، خستیانه زیندانه‌وه.
ده‌ستله‌کارکێێانه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر کاریگه‌ری میدیا‌و رای گشتیدا بوه، چونکه ماوه‌یه‌که ئه‌م بابه‌تانه بونه‌ته سه‌ره‌دێرو مانشێتی سه‌ره‌کی گۆڤار‌و رۆژنامه‌کان و رۆژ به‌ڕۆژ زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵکارییه‌کانی سه‌رۆک بڵاوده‌کرده‌وه.
کریستیان ڤۆڵڤ له‌ساڵی ١٩٥٩ له‌شاری ئۆسنه‌برۆک له‌دایکبوه، پارێزه‌رو سیاسه‌مه‌دارێکی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتی مه‌سیحی CDUه، له‌ساڵی ٢٠٠٣ه‌و تا ٢٠١٠ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی سه‌کسۆنیا بوه‌و ده‌یه‌مین سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵه.
-PUKmedia
